وتەبێژی یەكێتی: لەگەڵ پارتی واژۆمان لەسەر كارنامەی هاوپەیمانی بەرێوەبردنی دەوڵەت كردووە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

د.سۆران جەمال تاهیر وتەبێژی فەرمی یەكێتیی رایدەگەیەنێت: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان ئیمزایان لەسەر كارنامەی هاوپەیمانی بەرێوەبردنی دەوڵەت كردووە بۆ پرسی پێكهێنانی حكومەتی عیراق.

وتەبێژی فەرمی یەكێتی بە PUKMEDIAی راگەیاندووە: لەناو هاوپەیمانێتیەكەدا جگە لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانی سەروەری و عەزم و بزوتنەی بابلیون بەشدارن.

“یەكێتی ئامادەیە بۆ قۆناغێكی نوێی گفتوگۆ و چارەسەری كێشەكانی عیراق، لەگەڵ پارتیش واژۆمان لەسەر كارنامەی هاوپەیمانی بەرێوەبردنی دەوڵەت كردووە”. دسۆران وایوت.

سەبارەت بەپێكهاتەو ناوەڕۆكی هاوپەیمانێتییە نوێیەكە وتەبێژی یەكێتیی دەڵێت: ” ژمارەیەك خاڵ و داواكاری لایەنەكانی شیعە و سوننە و كوردیش تێدا جێكراوەتەوە”.

بەپێی ئەم هاوپەیمانێتییە، ژمارەی كورسییەكانیان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەگاتە 266 كورسی لە كۆی 329 كورسی ئەنجومەنی نوێنەران، كە یەكێتی خاوەنی 18 كورسی، پارتی 31 كورسی، چوارچێوەی هەماهەنگی 130 كورسی، هاوپەیمانی سەروەری 71 كورسی، هاوپەیمانی عەزم 12 كورسی و بابلیونیش خاوەنی 4 كورسیە.

د.سۆران جەمال تاهیر وتیشی:”یەكێتیی و پارتییش پێیانوایە دەبێت كۆبونەوەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق دەستپێبكاتەوە و بەوپێیەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و راسپاردنی سەرۆكی حكومەت و پرسی پێكهێنانی كابینەی حكومی لەرێگەی پەرلەمانەوە دەبێت”.

سەرۆك مام جەلال یەكەمین سەرۆككۆرماری عیراقی فیدرال بوو كە دوای روخاندنی رژێمی دیكتاتۆریدا، كە هەڵبژاردنی دیموكراسیانە لە 2005 گەلی عیراق لە هەڵبژاردندا بەشدارییان كرد، مام جەلال لە خەباتی پێشمەرگایەتییەوە بووە یەكەمین سەرۆككۆماری عیراق بۆ دووخول لەو پۆستەدا مایەوە (2005-2014) پاشان، لە هەڵبژاردنی 2014-2018، د.فوئاد مەعسوم بووە دووەمین سەرۆككۆمار و د.بەرهەم ئەحمەد ساڵحیش سێیەمین سەرۆككۆمار كوردە ، هەرسێ سەرۆك كۆمارەكەی عیراق كورد بوون و بەركەوتەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بوون.

لەوبارەیەوە وتەبێژی یەكێتیی دەڵێت:”پۆستی سەرۆك كۆمار پشكی و كوردە و لەنێو كوردیشدا بەركەوتەی یەكێتییە و پابەندین بە كاندید خۆمان و ، وتیشی: لەگەڵ پارتی لەئاستێكی باڵادا گفتوگۆمان بەردەوامە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا