بەشار ئەسەد بۆ خولێكی دیكەی سەرۆكایەتی سوریا سوێندی یاسایی خوارد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای ئەوەی لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی سوریا سەركەوتنی بەدەست هێنا، بەشار ئەسەد لەبەردەم ئەنجومەنی گەلی وڵاتەكەی وەك سەرۆكی سوریا بۆجاری چوارەم سوێندی یاسایی خوارد.

میدیاكانی سوریا بڵاویانكردەوە، بەشار ئەسەد سەرۆكی هەڵبژێردراوی سوریا لەبەردەم ئەندامانی ئەنجومەنی گەل و بە ئامادەبوونی كەسایەتییە سیاسی و ئایینی و رۆشنبیری و هونەری و وەرزشی و كۆمەڵایەتییەكانی ئەو وڵاتە وەك سەرۆكی سوریا سوێندی یاسایی خوارد .

دوای سوێند خواردنی بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا رایگەیاند، هۆشیاری گەل قەڵا و پشتیوانییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگاریەكان.

رۆژی 26ی ئایاری ئەمساڵ لەدوای 10 ساڵ تێپەڕبوون بەسەر شۆڕشی سوریا، بۆ یەکەمجار هەڵبژاردنی گشتی لە سوریا بەڕێوەچوو.

لە ھەڵبژاردنی سوریادا سێ کاندید رکابەرییان كرد بۆ بوون بەسەرۆكی سوریا ئەوانیش “بەشار ئەسەد و عەبدوڵا سەلوم عەبدوڵا و مەحمود رەبعی” بوون، لەگەڵ دەستپێكردنی پڕۆسەكە پێشبینییەکان بەو ئاراستەیەبوون کە بەشار ئەسەد دەبێتەوە بە سەرۆکی سوریا.

هاوكات دوای تەواوبوونی پرۆسەكە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی سوریا، بەشار ئەسەد دوای ئەوەی بۆ جاری چوارەم خۆی كاندیدكردبوویەوە توانی 13 ملیۆن و 540 هەزار دەنگی دەنگدەرانی سوریا كەدەكاتە رێژەی 95.1%ی دەنگەکان بەدەست بهێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا