عێراق شایستەی دارایی 2014 ی جووتیارانی هەرێم خەرج دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا راگەیاند، عێراق چەكی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستانی بۆ ساڵی 2014 خەرج كرد.

فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا رایگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە، 19-10-2022، حكومەتی عێراق بڕی 37 ملیار و 76 ملیۆن دیناری چەكی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستانی بۆ ساڵی 2014 خەرج كرد.

فارس عیسا، وتیشی: حكومەتی عێراق چەكەكەی ناردووەتە لقی بانكی ناوەندیی عێراق لە هەولێر و دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا