رووسیا مەرجەكانی بۆ راگرتنی شەڕ ئاشكرا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی كرملین ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی ئۆكرانیای ئاگاداركردووەتەوە بەوەی لە هەر ساتێكدا بێت كۆتایی بە هێرشەكەی دەهێنێت، گەر كێیڤ بە مەرجەكانی مۆسكۆ ڕازی ببێت.

دیمتری پیسكۆڤ، وتەبێژی كۆشكی سەرۆكایەتی رووسیا ( كرملین ) لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ڕووسیا داوا لە ئۆكرانیا دەكات، چالاكییە سەربازییەكانی ڕابگرێت و ڕەوشی بێلایەنی دەستوری خۆی جێگیر بكات و دان بە سەروەریی ڕووسیادا بنێت بەسەر نیمچە دوورگەی كریمیا، لەگەڵ داننانی بە سەربەخۆیی هەردوو كۆماری دۆنیتسك و لۆگانسك.

دیمتری پیسكۆڤ وتیشی: بە نوێنەرانی ئۆكرانی ڕاگەیەندراوە كە دەبێت دان بە كریمیادا بنێن وەك خاكی ڕووسیا، دەبێت دان بە هەردوو كۆماری دۆنیتسك و لۆگانسكدا بنێن وەك دوو دەوڵەتی سەربەخۆ، لەپاش جێبەجێكردنی ئەم داواكارییانە دەكرێت شەڕ لە هەر ساتێكدا بێت بوەستێت.

ماوەی 12 ڕۆژە هێرشی ڕووسیا بۆسەر ئۆكرانیا دەستیپێكردووە و تا ئێستا ڕووسیا چەند شارێكی ئۆكرانیای داگیركردووە و شەڕ و پێكدادانەكانیش درێژەیان هەیە.

ئەمڕۆش گەڕی سێیەمی گفتوگۆكانی رووسیا و ئۆكرانیا بەبێ‌ هیچ ئەنجامێك كۆتایی هات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا