ستران عەبدوڵا: هیچ كەسێك ناتوانیت خۆی بكاتە مەرجەع بەسەر یەكیێتیییەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان دەڵێت، هیچ كەس و لایەنیك ناتوانیت خۆی بكاتە مەرجەعی كوردایەتی لەسەر یەكێتییەوە.

ستران عەبدوڵا ، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەتدا رایگەیاند: یاسای تایبەتی مامەڵە كردن لەگەڵ پارێزگاكاندا لە پرۆژە یاسای بودجەی عێراق، بابەتێكی گرنگەو بۆ سەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانە بەبێ جیاوازی و یاساكە بۆ ئەوەیە هەر پارێزگایەك مافەكانی پێشێل بكرێت لە بەشە بودجەی هەرێمی كوردستاندا راستەوخۆ بتوانێت رەخنە بگرێت و راستەوخۆ لەگەڵ حكومەتی عێراق مامەڵە بكات.

ئاماژەی بەوەشدا، بەشێكی تری یاساكە بۆ ئەوەیە ئەولەوییەت بدات بەمووچە، لە ماوەی رابردوودا ئەولە وییەت دەدرا بە قەرزی كۆمپانیاكان و دام و دەزگاكانی حكومەت، بۆیە بەشێوەیەكی گشتی لە هەردوو روانگەكەوە لەبەرژەوەندی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و پارێزگاكانی هەرێمی كوردستاندایە.

ستران عەبدوڵا، باسی لەوەشكرد، لەماوەی رابردوودا بەشە بودجەی پارێزگای سلێمانی رووبەڕووی گەمارۆیەكی ئابوری بووە وە وژیان و گوزەرانی خەڵكی سلێمانی بۆ كەرەستەی سیاسی بەكاردەهێنرا و لە ئێستاشدا هەندێك لە بۆ چوونەكان پێیان وایە ئەم یاسایە مەبەست لێی سلێمانییە لە كاتێكدا خەڵكی سلێمانی شایستەی ئەوەن شایستەكانی خۆیان لەكاتی خۆیدا وەربگرن.

لە بەشێكی تری قسەكانیدا ستران عەبدوڵا ووتی: ئەوانەی دژی ئەم یاسایەن دیارە نیەتێكی خراپیان هەیە كە ئەم شتانە بەرێكو پێكی بەرێوە ببرێت، لە كاتێكدا ئەگەر حكومەت كارەكانی خۆی بەباشی بكات ئەوا هیچ كێشەیەك نابێت، بەڵام ئەگەر حكومەت بەئەركی خۆی هەڵنەستێت ئەوا سلێمانی دەتوانیت ئەو گلەییانە بگەیەنێتە بەغدا و حكومەتی عێراق خۆی بەو ئەركە هەڵدەستیت و ئەركەكەجێبەجێدەكات.

جەختی لەوەشكردەوە، ئەوەی كراوە پەیوەندی بە هاش و هوشی كوردایەتییەوە نییە، بەڵكو ئەوە مافێكە و دەستور داویەتی بە پارێزگاكان و هەركەسێك كە دەیەوێت كوردایەتی راستەقینە بكات دەبێت كارێكی وابكات كە خەڵك پێویستی بە بەغدا نەبێت.

ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەشڵێت: هیچ كەسێك ناتوانیت خۆی بكاتە مەرجەع بەسەر یەكیێتیی نیشتمانی كوردستانەوە، یەكێتی خۆی مەرجەعی كوردایەتییە، یەكێتیی خۆی مەرجەعی داخوازییەكانی خەڵكی كوردستانە و كوردایەتی راستەقینەش ئەوەیە خزمەتی خەڵكی كوردستان بكات و بۆ خەڵكەكەی باش بێت، كوردایەتی بە زۆرداری نابێت، بۆیە كەس بۆی نییە مزایەدە بەسەر یەكێتیی نیشتمانی كوردستانەوە بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا