پۆڵه‌تیك پرێس:
عالیه نوسێف، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “هه‌رێمی كوردستان ده‌یان ملیار دۆلار قه‌رزاری به‌غدایه، به‌ڵام سه‌رۆك وه‌زیران بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه بڕیارێكی به‌سوودی هه‌رێم داوه”.
عالیه نوسێف له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، “به به‌های ده‌یان ملیار دۆلار له ساڵی 2006ه‌وه قه‌رز دراوه‌ته هه‌رێم و كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی، ئه‌ویش بۆ دروستكردنی كۆمپانیا، مۆڵ و كارگه‌ی پیشه‌سازیی له هه‌رێم”.
ده‌شڵێت “دوای 10 ساڵ له‌واده‌ی ئه‌و پاكتاوكردنی قه‌رزه‌كه، مسته‌فا كازمی له‌ڕێگه‌ی بودجه‌وه داواكارییه‌كی بۆ سوككردنی پێدانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه و پاكتاوكردنی بۆ 10 ساڵی داهاتوو دواخستووه”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره شیعه‌یه ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ش له‌كازمی ده‌گرێت، كه ئه‌گه‌ر هاووڵاتییه‌كی پارێزگاكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم 50 ملیۆن دۆلار به‌قه‌رز وه‌ربگرێت، ئه‌وا پێویسته پابه‌ند بێت به پاكتاوكردنی ئه‌و قه‌رزه به سوودی زیاتر له نیوه‌ی بڕی قه‌رزه‌كه.
جه‌ختیشده‌كاته‌وه له‌وه‌ی، بڕیاری دواخستنی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه بۆ 10 ساڵی دیكه “نادادپه‌روه‌رانه”یه.