پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕەوە و لەسەر سكاڵای سێ هاوڵاتی تۆمەتبارێك دەستگیركرا.
ئەمڕۆ سێشەممە20ی حوزەیران، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی سێ هاوڵاتی سكاڵایان تۆماركرد كە دزییان لێكراوە، لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد، سەرنجام و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، لەلایەن نوسینگەی ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە توانرا تۆمەتبار دەستگیربكرێت.
ئاماژەی بەوەکرد، دوای گەڕان و پشكنینی شوێنی نیشتەجێبوونی توانرا دەستبەسەر بڕێك پارەی دزراودا بگیرێت.
جەختیکردەوە، لەئێستادا تۆمەتبار (ح،ج،ق) لەدایكبووی 1979كە سێ فەرمانی گرتنی هەیە و لەدادگای سلێمانیش داواكراو بووە بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و پێشتریش بەتۆمەتی دزیكردن بەند كراوەو سزای یاسایی دراوە.