دژی رێككەوتنەی هەرێم و بەغدا لەشەنگال خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

ئەنجوومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموكراتی لە شەنگال، رێككەوتنی هەرێم و بەغدا لەبارەی شارەكەیانەوە رەتدەكەنەوەو بڕیارە ئەمڕۆش دژی رێككەوتنەكە خۆپیشاندان ئەنجام بدرێت.

حەسۆ ئیبراهیم جێگری هاوسەرۆكی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموكراتی شەنگال، بە كەركوك ناوی راگەیاندووە، ئەگەر رای خەڵكی شەنگال وەرنەگیرێت ئەوا هیچ جۆرە رێككەوتنێك رای زابن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەوەی ئێستا كراوە بڕیارێكی سیاسییەو زۆربەی خەڵكی شەنگال ئاگاداری نین.

حەسۆ ئیبراهیم باس لەوەدەكات، تا ئێستا شەنگال بەبێ بوونی دامو دەزگای حكومی، ئیدارەی خۆیان كردووەو خۆیان بەڕێوەی دەبەن، دژی ئەو رێككەوتنەی هەرێم و بەغداش دەوەستنەوە.

 

ئەنجوومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموكراتی شەنگال ئەنجومەنێكە بۆ ئیدارەدانی قەزای شەنگال پێكهێنراوەو بیروبۆچونیان نزیكە لە پەكەكەوە، هاوكات ژمارەیەك حزب و لایەنی سیاسی ئێزیدی و عەرەبی تێدایە بەشدارن و لە ئێستادا ئیدارەی قەزاكە دەدەن.

رۆژی نۆی ئەم مانگە هەرێم و بەغدا لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەبردنی شەنگال رێككەوتن، ئەوەش كاردانەوەی لێكەوتەوە، رێككەوتنەكەش بەجۆرێكە پێكەی حكومەتی عێراقی لە شارەكە بەهێز دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا