ئێران هەوڵ بۆ بەرهەمهێنانی 5.7 ملیۆن بەرمیل نەوت دەدات لە ڕۆژێکدا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسێکی ئێران ڕایگەیاند، “وڵاتەکەی پلان دادەنێت بۆ بەرهەمهێنانی 5.7 ملیۆن بەرمیل نەوت لە هەر ڕۆژێکدا لەماوەی هەشت ساڵی داهاتوو”.

موحسین خەجستە، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی ئێران وتی، “ئامانجی ئێران بۆ هەشت ساڵی داهاتوو ئەوەیە بتوانێت ڕۆژانە 5.7 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمبهێنێت”.

وتیشی، “بۆیە پێویستە توانای وێستگەکان پەرەی پێبدرێت و بە باشترین و نوێترین کەستە ئەم ئامانجە بەدیبهێنرێت”.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر کەریم زوبێدی بەڕێوەبەری کاروباری پلاندانان لە کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی ئێران ڕایگەیاند، توانای بەرهەمهێنان لە وڵاتەکەی گەیشتووەتە 3.8 بەرمیل نەوتی خاو لە هەر ڕۆژێکدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا