نوێترین زانیاری لەبارەی سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا

پۆڵەتیك پرێس:
وتەبێژی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان  راگەیاند، سەردانی شاندی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی پەیوەستە بەدیاریكردنی رۆژو كاتی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق لەسەر پڕۆژەیاسای یودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021.

سەمیر هەورامی  وتەبێژی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەمیانی لێدوانێكی تایبەتی بۆ پۆڵەتیك پرێس راشیگەیاند، تائێستا كاتی گەڕانەوەی شاندی هەرێم بۆ بەغدا دیارنییە.

هەوارامی ئاماژەی بەوەشكرد، تائێستا جگە لەو دەقەی حكومەتی عێراق لەبودجەدا وەك پشكی كورد دیاریكردووە هیچ بابەتێكی نوێ نییە تا شاندی هەرێم لەكاتی گەڕانەوەی لەبەغدا گفتوگۆی لەسەر بكات.

حكومەتی عێراق لەپرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021ی عێراقدا، كە رەوانەی پەرلەمانی كردووە هەرێمی كوردستان پابەند دەكات بەڕادەستكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بەنرخی كۆمپانیای سۆمۆو رادەستكردنی لە 50%ی داهاتی دەروازە سنوورییەكان لە بەرانبەرئەوەشدا حكومەتی عێراق رێژەی 12.67%ی پشكی هەرێم دەنێرێت.

بەمەبەستی گەیشتن بەرێككەوتن لەگەڵ ناوەند شاندی هەرێم زیاتر لە پانزە جار سەردانی بەغدای كردووە و تائێستا نەگەشتوونەتە رێككەوتنی كۆتایی لەسەر بودجەو كێشەكانی نێوان ناوەند و هەرێم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا