بڕیارێكی نوێ‌ لە بانكی ناوەندییەوە بۆ چۆنیەتی مامەڵەكردن بە دینار دەرچوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق رایگەیاند، لە ساڵی داهاتوەوە تەواوی مامەڵە بازرگانییەكان لە دۆلارەوە بۆ دینار لە ناوخۆدا دەگۆڕدرێت و ئەو كارەش بە رێككەوتنی بانكی ناوەندی و بانكی فیدڕاڵی ئەمەریكا كراوە.

پارێزگاری بانكی ناوەندی وتی: دۆلاری ئەمەریكی تەنها دەدرێت بەو گەشتیارانەی گەشتی دەرەوەی عێراق دەكەن و تەواوی بازرگانییە ناوخۆییەكان دەبێتەوە بە دینار.

وتیشی، ئێستا زۆربەی بازرگانەكان رویان لە سەكۆ فەرمییەكان كردوە بۆ دابینكردنی دۆلار بەنرخی (1320) دینار، ئەوەش هۆكاری سەرەكی بوە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاستی نرخەكان و كەمكردنەوەی هەڵاوسان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا