دەستەی دەستپاکیی  عێراق بەرپرسێکی بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل سزادا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی دەستپاکیی  عێراق رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە سزای حەوت ساڵ زیندانیکردن بۆ یاریدەدەری بەڕێوەبەری بەشی خانوبەرەی دەوڵەت لە پارێزگای سەڵاحەدین دەرچوە بەتۆمەتی وەرگرتنی بڕی 26 ملیۆن دینار بەرتیل لەبەرامبەر گواستنەوەی خاوەندارێتی موڵکێکی دەوڵەت بۆ کەسێک.

دەستەی دەستپاکیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بڕیارەکە لەلایەن دادگای تاوانەکانی سەڵاحەدین- دەستەی دوەم دەرچوە کە دەستەی دەستپاکی بەدواداچونی بۆ کردوە و ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کردوە.

ئەوەشی خستەڕوو، سزادراوەکە بەرتیلی بەبڕی 26 ملیۆن دینار وەرگرتوە لە بەرامبەر تاپۆکردنی ئەو موڵکە کە دەکەوێتە ناحیەی دوزخورماتو، ئەمەش سەرپێچیە لە کۆنترۆڵ و ڕێنماییەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا