وەزیری نەوتی عێراق: نزیکین لە رێککەوتن بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، نزیکن لە رێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و بەرەوپێشچوون لە گفتوگۆکانیاندا هەیە.

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رۆژی دووشەممە، 12-02-2024، رایگەیاند، گفتوگۆکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت، کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن، بەرەوپێشچوونی بەخۆوە بینیوە.

عەبدولغەنی دەڵێت: دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە هەرێمی کوردستان، بەندە بە دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمەکە.

وەزیری نەوتی عێراق دەشڵێت، گفتوگۆکان لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییە سەرکارەکان لە هەرێمی کوردستان لەسەر رێڕەوی راستن بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێک لە داهاتوویەکی نزیکدا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا