لە بەرامبەر جێبەجێکردنی داواکاریەکانیان خوێندكارانی زانكۆ بڕیاریاندا خۆپیشاندانەكان رابگرن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نووسینگەی یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران رایگەیاند، دوای ئەوەی لە یاداشتێكدا داواكارییەكانیان ئاراستەی یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ كرد، خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی بڕیاریاندا لە سبەینێوە خۆپیشاندانەكانیان رادەگرن تا وەڵامی داواكارییەكانیان بدرێتەوە.

نووسینگەی یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران رایگەیاند:پاش ئەوەی خوێندكارانی ناڕازی زانكۆی سلێمانی ئەمرۆ كۆبوونەوەیان لەگەڵ یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ د. پێشڕەو حەمە جان كرد، داواكارییەكانیان لە چەند خاڵێكدا بە نوسراوێكی واژۆ كراو پێشكەش كرد، لە بەرامبەر ئەوەدا بڕیاریاندا لە سبەینێوە دەوامی خوێندن وتاقیكردنەوەكان ئاسایی دەكەنەوە وخۆپیشاندان رادەگرن تاوەكو وەڵامی داواكارییەكانیان لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە بدرێتەوە لە ماوەیەكی دیاریكراودا وەك لە نوسراوەكەدا هاتووە.

ئەوەشهاتووە،هەر لەو چوارچێوەشدا لە ڕووی خەمخۆریان بۆ وانەكانیان داوایانكرد كە ئامادەنەبوونی ڕۆژانی 17 و 18 و 19_10_2022 بۆیان ئەژمار نەكرێت و لە سبەینێوە وانە لەدەست چووەكانی ئەو سێ رۆژەیان بۆ دوبارە بكرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا