حکومەتی هەرێم بودجە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمان دابیندەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانی دەرکردووە بودجە و سەرجەم پێداویستییەکانی پڕۆسەی هەڵبژاردن دابینبکرێت لەپێناو بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەکاتی دیاریکراودا”.

ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی شوباتی 2022، نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکرد، “مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە فەرمانێک بڕیاریدا بە ڕاسپاردانی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و سەرجەم وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان، بۆ هەماهەنگیکردن لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی، بە مەبەستی دابینکردنی بودجە و سەرجەم پێداویستییەکانی پڕۆسەی هەڵبژاردن، بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراودا ئەنجام بدرێت”.

ئەوەش لەکاتێکدایە هەفتەی ڕابردوو نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی 1ی 10 خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا