ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە، ئەمڕۆ چوارشەممە پەرلەمنای عێراق بۆ خوێندنەوەی چەند پڕۆژەیاسایەک کۆببێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە14ی شوبات، پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و بەرنامەی کاری دانیشتنەکە پێنج بڕگە لەخۆدەگرێت، کە تێیدا خوێندنەوە بۆ ئەو بڕگانە دەکرێت.

لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا، خوێندنەوەی یەکەم بۆ دوو پڕۆژە یاسا دەکرێت کە بریتین لە، دەستکەوتنی زانیاری و هەڵوەشانەوەی بڕیاری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی هەڵوەشاوەی ژمارە 1018ی ساڵی 1982 و 554ی ساڵی 1983.

هاوکات، خوێندنەوەی دووەم بۆ سێ پڕۆژە یاسا دەکرێت ئەوانیش پڕۆژە یاساکانی تۆمارکردنی لەدایکبوون و مردن، پەسەندکردنی هەمواری هەردوو مادەی 50 و 56ی رێککەوتنی فڕۆکەوانیی مەدەنی نێودەوڵەتی ساڵی 1944 لەلایەن عێراقەوە و هەموارکردنی یەکەمی یاسای دەستەی داواکاری خاوەندارێتی ژمارە 13ی ساڵی 2010.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا