فڕۆکەخانەی هەولێر کۆمپانیای فلای ئەربیل سزادەدات

پۆڵەتیک پرێس

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بەبڕی 2500 دۆلاری ئەمریکی سزای بەسەر ئەو کۆمپانیا فڕۆکەوانییەدا سەپاند کە رۆژی شەممە بڕی 150 دۆلاری لەیەکێک لەگەشتیارەکان وەرگرت.

رۆژی شەممە 29ی ئایار، پێشمەرگەیەکی خاوەن پێداویستی تایبەت بە ناوی کامەران مەحمود رایگەیاند، کە لەفڕۆکەخانەی هەولێر بە زۆر ناچاریان کردووە 150 دۆلار بدات بە کۆمپانیایەک لەبەرامبەر یارمەتیدانی بۆ سواربوونی ئەو فڕۆکەیەی کە دەیگەیاندەوە ئەڵمانیا، لە کاتێکدا ئەو دوو برای خۆی لەگەڵدا بووەو پێویستی بەو کۆمپانیا نەبووە کە ئەو پارەیەی لێبسەنێت، ئەو کۆمپانیایەش ناوی فلای ئەربیلە.

لەوبارەیەوە ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە، یەکێک لەکۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی بڕی 150 دۆلاری لەیەکێک لەگەشتیارەکان وەرگرتووە بەبیانوی ئەوەی خاوەن پێداویستی تایبەت بووە.

وتیشی، ئەم رەفتارە پێشێلکاری یاسایە و لەبەرامبەردا بەبڕی 2500 دۆلار کۆمپانیاکەمان سزاداوە، داواشمان لەو کۆمپانیایە کردووە 150 دۆلارەکە بگەڕێنێتەوە بۆ ئەو گەشتیارە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا