کونسوڵخانەی ئەمریکا ئیدانەی هێرشەکەی هەولێر دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان ئیدانەی هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر فڕۆکەخانەی هەولێری کرد و رایگەیاند، “هاوکاری حکومەتی هەرێم دەبین لە دیاریکردنی ئەو کەسانەی بەرپرسن لە هێرشەکە”.

ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەرێم رایگەیاند، “ئەم هێرشانە هەڕەشەن بۆسەر سەروەری و ئاسایش و سەقامگیری عێراق”، وتیشی: یارمەتی هەرێم دەدەین لە دیاریکردنی بەرپرسانی هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر.

جەختی لەوەش کردەوە، ئەمریکا پابەندە بەوەی هاوکاری هەوڵەکانی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان بکات بۆ پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، “ئەمە جاری حەوتەمە هەولێر رووبەڕووی هێرشی تیرۆرستی دەبێتەوە و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دەکرێتە ئامانج”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا