نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر هێرشەکەی فڕۆکەخانەی هەولێر هاتەدەنگ

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێنین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لەعێراق رایگەیاند، ئەو هێرشەی شەوی رابردوو کرایەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، عێراق بەرەو نادیار دەبات.

ئەمڕۆ چوارشەممە پلاسخارت لەتویتەری خۆی رایگەیاند، هێرشە بەردەوامەکان و دوایین هێرشیش کە هێرشەکەی شەوی رابردووی هەولێر بوو، سوکایەتییە دژ بە سەروەری یاسا.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەم رووداوانە وڵات بەرەو نادیار دەبەن و باجەکەشی هەر گەلی عێراق دەیدات.

پلاسخارت جەختی لەوەشکردەوە، نابێت هەڕەشە بکرێتەسەر شەرعیەتی دەوڵەت لەلایەن کۆمەڵە توندڕەو و چەکدارەکانەوە.

شەوی رابردو کاتژمێر 11:30 خولەک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا