وەزارەتی سامانە سروشتییەکان وەڵامی سۆمۆ دەداتەوە و دادگای فیدڕاڵی بە نادەستووری وەسف دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم ئەمڕۆ هەینی نامەیەکی کۆمپانیای بەبازاڕخستنی نەوتی فیدڕاڵیی “سۆمۆ” لەبارەی بەدواداچوونی کڕیارانی نەوتی هەرێمی وەک هەڕەشە و بەشێک لە ململانێی سیاسی وڵات لێکدایەوە.

لە وەڵامەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمدا هاتووە، “نامەکەی سۆمۆ هیچ نییە جگە لە دڵۆپێکی دیکە زانیاری هەڵبەستراو و چەواشەکارانەی سۆمۆ و بەشێکە لە ململانێی سیاسی”.

ئاماژە بەوەشکراوە، “نامەکەی سۆمۆ درێژکراوەی سیاسەتی دادگای فیدڕاڵییە کە دژی هەرێمی کوردستان گرتوویەتیەبەر و هەوڵێکە بۆ تێکدانی گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا و دروستکردنی بەربەست لەبەردەمیاندا”.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەشڵیت، دادگای باڵا فیدراڵی نییه‌ و بڕیاره‌كه‌ی پابەندکەر نییە، لەبەرئەوەی هێشتا دادگای باڵای فیدراڵیی بەپێی دەستووری فیدراڵیی پێکنەهاتووە، بۆیە بڕیاره‌كانی هیچ قورسایییەکی یاساییان لە عێراق و شوێنەکانی دیکەدا نییه‌.

ڕۆژی 23ی ئابی 2022 کۆمپانیای سۆمۆ هۆشداری دایە هەرێم و ڕایگەیاند، ڕێکاری یاسایی دژی کڕیارانی نەوتی خاوی هەرێمی کوردستان دەگیرێتەبەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا