هەپەگە شەهیدبوونی سێ گەریلای ئاشکراکرد

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند، لە مانگی حوزەیراندا سوپای تورکیا هێرشی کردەسەر هەرێمی جیلۆ و لە هێرشەکەدا سێ گەریلا شەهید بوون.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە، ئەو سێ گەریلایەی شەهید بوون ناوەکانیان، چەکدار گابار، ئارژین چنار و ئاڤەنت شکەفتایە.

هەپەگە دەشڵێت، “هەڤاڵانمان ماوەیەکی زۆر بوو لە هەرێمی جیلۆ بوون و بە تێکۆشانی خۆیان گورزی گەورەیان لە دوژمندا”.

جەخت لەوەش دەکاتەوە، “ئێمە تۆڵەی هەڤاڵانمان چەکدار، ئارژین و ئاڤەنت دەکەینەوە کە فەرماندەی هەڵبژاردە و گەنجانی گەریلایەتی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک بوون و بەڵێن دەدەین کە تێکۆشانیان بە سەرفرازی سەردەکەوێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا