کاتی پەسەندکردنی یاسای بودجە لە پەرلەمان ڕاگەیەندرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق وادەی پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی ئاشکراکرد و ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانیش ڕایگەیاند، پێش جەژن پڕۆژە یاسای بودجە پەسەنددەکرێت.

باسم العوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران ڕەشنوسی یاسای بودجەی فیدڕاڵی بۆ ساڵانی دارایی 2023، 2024 و 2025 ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران کردووە، هەروەها ڕەشنووسی یاسای بودجە بۆ یەکەمجار بە ماددەی نوێوە پەسەندکراوە، بۆ جێجەجێکردنی پڕۆژە و پلانی و بەرنامەی کارگێڕی و گەشەپێدان بەڕێگەیەکی ئاسان و دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان.

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت:”پێیدەچێت یاسای بودجە لە پەرلەمانی عێراق پێش جەژنی ڕەمەزان پەسەندبکرێت”.

مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، “ئەو بڕە پارانەی بۆ پارێزگارەکان تەرخانکراون بە مەبەستی خەرجکردن و وەبەرهێنان، کە نەتوانرا لەماوەی ساڵی داراییدا خەرجبکرێن، لە ڕەشنوسی یاسای بودجەی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2023دا جێگیرکرا، ئەمەش میکانیزمێکی گونجاوە ڕێگە بە پارێزگاکان دەدات چالاکییە دارارییەکان لەچوارچێوەی تەرخانکردنی ساڵانەی خۆیاندا ئەنجام بدەن”.

لەکاتێکدا، پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق، بەرزترین یاسای بودجەیە لە مێژووی عێراقدا بەبەهای زیاتر لە 197 ترلیۆن دینار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا