تۆمەتبارێك بەتۆمەتی دزیكردن دەستگیركرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەلایەن نوسینگەی ڕۆژئاوای نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە و لەسەر سكاڵای سێ‌ هاوڵاتی كە دزییان لێكرابوو تۆمەتبارێك دەستگیركرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە4ی حوزەیران، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی سێ‌ هاوڵاتی سكاڵایان تۆماركرد، كە دزییان لێكراوە و پارەو كەلوپەلی دوكانەكانیان دزراوە، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد.

ئاماژەی بەوەکرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن نوسینگەی ڕۆژئاوای نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە دەستگیربكرێت.

جەختیکردەوە، لەئێستادا تۆمەتبار( س،ك،خ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و تۆمەتبار پێشینەی تاوانی هەیە بە دزیكردن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا