پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە ناحیەی تەكیەی چەمچەماڵ بەهۆی گڕگرتن و تەقینەوەی بوتڵی غازەوە، ژنێك لەكاتی ئامادەكردنی خوانی بەیانی بریندار بوو.
بەگوێرەی زانیارییەكانی پۆڵەتیك پرێس رووداوەكە سەعات 6:00 ی بەیانی روویداوە و لە ئەنجامدا ژنەكە سوتاوە و بە مەبەستی چارەسەركردن رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كراوە.
بەهۆی ئەو رووداوەوە، بەشێكی زۆری ماڵەكە ئاگری گرتووە و داڕووخاوە.