هەوڵی هەرزانكردنی نرخی كارتی مۆبایل دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عێراق، رایدەگەیەنێت، خەریكی ئامادەكردنی پڕۆژەیەكن بۆ هەرزانكردنی نرخی كارتی مۆبایل.

هیام ئەلیاسری، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی عێراق، رایگەیاند: وەزارەتەكەی سەرقاڵی هەرزانكردنی نرخی كارتی مۆبایلە.

هیام ئەلیاسری، وتی: پڕۆژەیەكیان بۆ گەڕاندنەوەی نرخی كارتی مۆبایل بۆ بەهای جارانی لەبەردەستە و لە نزیكترین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی بوودجەی ساڵی 2023، پڕۆژەكە دەخرێتەڕوو.

وتیشی، خۆیان خاوەنی پڕۆژەی هەرزانكردنی كارتی مۆبایلن، بەو ئاراستەی كە حكومەتەكەی سوودانی بۆ یارمەتیدانی چینی هەژاران كاردەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا