پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، کاتالین نۆڤاک، سەرۆکی هەنگاریا گەیشتە هەرێمی کوردستان.
جێی ئاماژەیە ئەمە یەکەم سەردانی کاتالین نۆڤاکە بۆ هەرێمی کوردستان و یەکەمین سەرۆکیشە لە مێژووی وڵاتەکەیدا سەردانی هەرێمی کوردستانی کردبێت.
هاوکات، لەکاتی گەیشتنی خانمە سەرۆکەکەی هەنگاریا بۆ هەرێم، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر پێشوازی لێکرد.