پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بانکی بازرگانی عێراق ڕازی بووە 400 ملیار دینارەکە بە قەرز بداتە هەرێمی کوردستان، کە بڕیاربوو وەک شایستەی دارایی لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە بۆ هەرێم بنێردرێت.
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک ڕایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشنیازی بۆ بانکی بازرگانی عێراق کردووە بۆ ئەوەی 400 ملیار دینارەکە بە قەرز بداتە هەرێمی کوردستان تا دواتر بەپێی یاسای بودجەی گشتی 2023 پاکتاو دەکرێت.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکان هێشتا دیار نییە کەی ئەو بڕە پارەیە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
جیی ئاماژەیە ڕۆژی 28ی شوباتی ڕابردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی 2023 ڕێککەوتن.