سودانی و وەزیری وزەی ئێران بەمەبەستی تاوتوێکردنی کارەبا و ئاو کۆبوونەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەگەڵ عەلی ئەکبەر محرابیان، وەزیری وزەی ئێران، بەمەبەستی تاوتوێکردنی کارەبا و ئاو کۆبوونەوە.

ئەمڕۆ شەممە6ی ئایار، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، پێشوازی لە عەلی ئەکبەر محرابیان وەزیری وزەی ئێران و شاندی یاوەری کرد.

ئاماژەی بەوەکرد، سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری وزەی ئێران، جگە لە گفتوگۆکردن لەسەر کەمی سەرچاوەکانی ئاو و کاریگەرییەکانی وشکەساڵی و دابەشکردنی ئاو لەسەر ڕێگا هاوبەشەکانی ڕووبارەکان، گفتوگۆیان لەسەر دۆسیەکان کارەبا و دابینکردنی کارەبا بۆ تۆڕی نیشتمانی عێراق لە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کردووە.

ڕوونیکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا بۆ بەدیهێنانی سوود و خواستەکانی خەڵک، سەرۆک وەزیران جەختی لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی دیالۆگ و هەماهەنگی و وەبەرهێنان لە ناوچەکەدا کردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا