پەرلەمانی عێراق پرسی ئاوی دیجلە تاوتوێدەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاو لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، لەگەڵ هەریەكە لە وەزیری ئاو و وەزیری دەرەوەی عێراق تاوتوێی دۆسیەی ئاوی عێراق دەكەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی كەمی ئاو چونكە رێكاری هەناردەی ئاوی دیجلە لە توركیاوە كەمیكردووە.

ئبتسام هاشم، ئەندامی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاو لە پەرلەمانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، ئەهوارەكانی میسان بە شێوەیەكی بەرچاو كەمیكردووە سەرەڕای ئەوەی خراوەتە پاڵ یونیسكۆ، هۆكارەكەشی دەگەرێتەوە بۆ نەناردنی پشكی ئاوی پێویست لە توركیاوە.

ئاماژەی بەوەشدا، شایستەی ئاوی عێراق لە توركیا هەشت هەزار مەتر سێجایە لە چركەیەكدا، بەڵام توركیا تەنها هەزار مەتر سێجا لە چركەیەكدا دەنێرێت.

روونیشیكردەوە، لەو كاتەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی توركیای كرد بڕیاردرا چوار هەزار مەتر سێجا ئاو لە چركەیەكدا بۆ سەر پشكی ئاوی عێراق زیاد بكرێت، بەڵام ئەو رێكارە بۆ ماوەی مانگێك بەردەوام بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا