ئیبراهیم رەئیسی سەردانی رووسیا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆككۆماری ئێران لەسەر بانگهێشتی ڤلادیمیر پوتین، سەرۆكی رووسیا رۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە سەردانی مۆسكۆ دەكات.

رۆژی سێشەممە، 05-12-2023، میدیای فەرمیی ئێران بڵاویكردەوە كە بڕیارە ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆككۆماری ئێران بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵای سیاسی-ئابووری رۆژی پێنجشەممە 07-12-2023، سەردانی رووسیا بكات.

بەپێی میدیای ئێران، سەردانەكەی رەئیسی بۆ مۆسكۆ لەسەر بانگهێشتی فەرمیی ڤلادیمیر پوتین، سەرۆكی رووسیایە و تەنیا رۆژێك دەخایەنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا