ئەمریکا بەنیازی وەشاندنی گورزە کاریگەرەکەیە لە تورکیا

پۆڵەتیک پرێس

ڕێکخراوی گورگە بۆرەکانی سەر بە پارتی نەژادپەرستی تورکیا نزیکە لەوەی لەلایەن ئەمریکاوە وەک ڕێکخراوێکی تیرۆرستی بناسرێت، تورکیاش بەتوندی نیگەرانی خۆی لەو هەوڵەی ئەمریکا نیشاندا.

ژمارەیەک کۆنگرێسمانی ئەمریکا پڕۆژەیاسایەکیان داڕشتووە و داوایان لە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کردووە بڕیاربدات، ئاخۆ کارەکانی گورگە بۆرەکان لەگەڵ پێوەرەکانی ئەمریکا یەکدەگرێتەوە یاخود نا؟ هەربۆیە چاوەڕێدەکرێت کۆنگرێس ئەو ڕێکخراوە وەک گروپێکی تیرۆرستی بناسێنێت.

گورگە بۆرەکان سەر بە مەهەپەیە و ئەو حزبەش هاوپەیمانی پارتی داد و گەشەپێدانە بە سەرۆکایەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان.

ئەگەر کۆنگرێس گورگە بۆرەکان بخاتە لیستی تیرۆرەوە ئەوا دەبێت گورزێکی کاریگەر بۆ مەهەپە و ئەکەپە، چونکە پێشتریش یەکێتی ئەوروپا گورگە بۆرەکانی خستە لیستی تیرۆرەوە.

تورکیا لەبارەی ئەو هەوڵەی ئەمریکا هاتووەتە دەنگ و دەڵێت “جێگەی نیگەرانیمانە چونکە گورگە بۆرەکان شەڕی پەکەکە دەکەن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا