وەزیری پێشمەرگە و کونسوڵی بەریتانیا کۆبوونەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە جەختی لە گرنگی هەماهەنگی نێودەوڵەتی کردەوە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی داعش.

لە بەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەکرد، “وەزیری پێشمەرگە پێشوازی لە دەیڤد هەنت، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە کوردستان کرد و بەیەکەوە گفتوگۆیان لەبارەی مەترسییەکانی داعش و دۆخی ئەمنی ناوچەکە کرد”.

هاوکات، هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە، مەترسییەکانی داعش لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە هێشتا ماوە.

لایخۆیەوە شۆڕش ئیسماعیل ئاماژەی بە گرنگی سەردانەکەیدا بۆ بەریتانیا کە لەماوەی ڕابردوودا ئەنجامیدا و دووپاتیکردەوە هەرێمی کوردستان هەوڵ بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی دەدات لەگەڵ بەریتانیا.

لەبەرامبەردا کونسوڵی بەریتانیا لە هەرێم، دووبارە پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە پشتڕاست کردەوە لەپێناو کۆتاییهێنان بە تیرۆر و مەترسییەکانی لە ناوچەکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا