لە سنوری حەمرین شەش چەكداری داعش كوژران و ئەمیرەكەیان دەستگیركرا

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند، فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق ئەشكەوتێكیان بۆردوومان كردووە، كە مۆڵگەی چەكدارانی داعش بووە، هاوكات بەرپرسی سەربازیی رێكخراوی داعشیان لە سنووری حەمرین دەستگیركردووە.

رۆژی 29_5_2022، شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد ئەشكەوتێكیان لە ناوچەی زرلۆك لە دیوی دیالەی زنجیرە چیای حەمرین بۆردوومان كردووە، كە مۆڵگەی رێكخراوی داعش بووە و بەرپرسی سەربازیی رێكخراوەكەشیان لەو سنوورە دەستگیركردووە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، ئەو بۆردوومانە لە رێگەی فڕۆكەی جەنگی ئێف 16ی یەكەی ئاسمانی سوپای عێراق كراوە، لەدوای بۆردومانەكە بەرپرسە سەریازییەكەی داعش دەستگیركراوە.

جەلیل محەمەد، فەرماندەی فەوجی دووی لیوای سێی پیادەی هێزی پێشمەرگە لە سنووری گەرمیان رایگەیاند: بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی كە بە ئەوان دراوە، لەو بۆردوومانەدا شەش چەكداری داعش لە ئەشكەوتەكەدا كوژراون و جگە لە سەركردەی ئەو شەش كەسە، ئەندامێكی دیكەی رێكخراوی داعش لەلایەن سوپای عێراقەوە دەستگیركراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا