نوێترین ئاماری زیانەكانی هێرشەكانی توركیا لە ماوەی 40 رۆژی رابردوو دا

پۆڵەتیك پرێس

تیمی كوردستانی عێراقی سی پی تی، نوێترین داتا و ئاماری چل ڕۆژی یەكەمی ئۆپەراسیۆنی چنگی – هەورە بروسكە بڵاودەكاتەوە و نەخشەی فراوانكردنی هەژموونی سوپای توركیا لە خاكی هەرێمی كوردستاندا دەخاتەڕوو.

بەپێی نوێترین ئاماری رێكخراوەكە كە بە پۆڵەتیك پرێس دراوە، لە هەفتەی یەكەمی ئۆپەراسیۆنی چنگی – هەورە بروسكەدا، چوار بارەگای سەربازی بە پانتایی ناوچە شاخاویەكانی زناری كێستە، كەفرە سۆر، مەلا ردی و دەرارێ جێگیر كراون.

هاوكات لە ماوەی 40 ڕۆژی یەكەمی ئۆپەراسیۆنی چنگی – هەورە بروسكە دا 16 گوند لە ناوچەی ئاڤاشین و حەوت گوند لە سنوری ناحیەی كانی ماسێ بە هۆی بۆردوومانەكان چۆڵكراون و بەمەش نزیكەی300 خانەوادە لە هەردوو ناوچەكە ئاوارەبوون.

لە بەشێكی دیكەی ئامارەكەدا هاتووە، لە نۆ ڕۆژی سەرەتای ئۆپەراسیۆنەكەدا، 1300 پورەی هەنگی هەنگەوانانی گوندنشینانی كانی ماسێ و ئاڤاشین لەناوچوون و لە ماوەی 40 ڕۆژی ئۆپەراسیۆنەكەدا حەوت هەزار دۆنم زەوی كشتوكاڵی بە هۆی بۆردوومانەكانەوە سوتاون.

ئەوەشخراوەتە ڕوو، لە ماوەی دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی چنگی – هەورە بروسكەوە تاوەكو ئێستا، چوار هاوڵاتی مەدەنی لە سنوری ناحیەی كانی ماسێ و زاخۆ برینداربوون.

راپۆرتەكەی سی پی تی، باس لەوە دەكات بەهۆی بۆردوومانەكانەوە پڕۆژەیەكی سەرەكی ئاو لە گوندی ئەدنێ لە ناحیەی كانێ ماسێ كە ئاوی نۆ گوندی تری دابین دەكرد، وێران بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا