قوباد تاڵەبانی: ناکۆکی سەرەکی لایەنەکان تا ئیستا لەسەر پۆست و ئیمتیازاتە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا کۆبووەوە، جێگری وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا جەختی لەوە کردەوە، دەیانەوێت ئاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێم بەهێزتر و پتەوتر بکەن.

ئەمڕۆ شەممە، 4ی حوزەیرانی 2022، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە مارینا سێرینی جێگری وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا، لە میانەی کۆبوونەوەکەیاندا گفتوگۆیان کرد سەبارەت بە چۆنییەتی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئیتاڵیا.

مارینا سێرینی ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامیدان بە هاوکارییە سەربازی و ئابورییەکان بۆ هەرێم دەربڕی، هاوکات قوباد تاڵەبانی ستایشی هاوکارییەکانی ئیتاڵیای کرد بۆ هەرێم  و جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان بە  لەڕووی ئابورییەوە کردەوە ، هەروەها داوایکرد حکومەتی ئیتاڵیا هانی کۆمپانیا و وەبەرهێنەرەکانیان بدەن بێنە هەرێم.

سەبارەت بە دۆخی سیاسی عێراق و پێکنەهێنانی حکومەت،  قوباد تاڵەبانی نیگەرانی خۆی دەربڕی لە چەقبەستوویی پرۆسەی سیاسی لە عێراقدا و وتی تا ئیستا  گفتوگۆکانی نێوان لایەنەکان نەچووەتە قۆناغێکی وەهاوە دڵخۆشکەر بێت.

وتیشی ناکۆکی سەرەکی لایەنەکان تا ئیستا لەسەر پۆست و ئیمتیازاتە و کاتی ئەوە هاتووە ئەگەر ناکۆکی و کێشەش هەبێت لەسەر سیاسەت و دیدی جیاوازبێت بۆ حکومڕانی.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا