نرخی نەوت بەرز بووەوە

پۆڵەتیک پرێس

ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبووەو، بەرمیلێک نەوت بە 105 مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەمڕۆ سێ شەممە، 13ی نیسان، بەپێی دواین ئامارەکانی ماڵپەڕەکانی ئۆیل پرایز، یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 105 دۆلار و 1سەنت ماماڵەی پێوە دەکرێت، هاوکات یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە، 100 دۆلار و 7 سەنت ماماڵەی پێوەدەکرێت.

لە ماوەی ڕابردوو نرخی نەوت بەرز بوونەوەیەکی بەرچاوی بە خۆیەوە بینی، بەهۆی جەنگی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا دواتر بە هۆی لێدوانی جۆ بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کە ئاماژەی بەوەدا بڕێکی زۆر نەوت دەخەنە بازاڕەکانی جیهان دووبارە نرخی نەوت دابەزی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا