قائیمقامیەتی سلێمانی لیژنەیەک بۆ پاراستنی شوێنە دێرینەکان پێکدەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لە رێگەی لیژنەی پاراستنی شوێنە مێژووی و کەلەپورییەکان لە چەند ساڵی رابروودا ھەنگاوی گەورەی ناوە بۆ پاراستنی خانوو شوێنە دێرینەکانی شارەکە.

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بە ئامانجی پارێزگاریکردن لە شوێنە مێژووی و کەلە پورییەکانی شارەکە ئەمڕۆ پێنج شەممە 11.11.2021 لە دیوانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ نوێنەرو بەڕێوەبەری فەرمانگە پەیوەندیدارەکان کۆبووە.

ئاماژەی بەوەشدا،پاراستنی شوێنە دێرینەکان پاراستنی مێژووی شاستانی سلێمانی و خەڵکەکەیەتی و لەمرووەوە ھەموو ھەنگاوێکی پێویستیان ناوە.

قائیمقامی سلێمانی ڕوونی کردەوە “بۆ پاراستنی سێمای مێژووی و شارستانی شوێنە دێرینەکانی شارەکە ئەو خانوو شوێنە دێرینانەی کە خاوەنەکانیان دەیانەوێت نۆژەنی بکەنەوە پێویستە لە ژێر چاودێری فەرمانگەکان و لەسەر شێوازە دێرین و مێژووییەکەی نۆژەنبکرێتەوە بۆ ئەوەی رێگری تەواو بکرێت لە تێکدان و زیانگەیاندن بە سروشت و سیمای دێرینی ھەموو ئەو شوێنە مێژووییانە”.

لەبارەی ھەوڵەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆپاراستنی شوێنە مێژووی و کەلەپورییەکان قائیمقامی سلێمانی وتیشی” لە ساڵی2019 لە رێگەی لیژنەی پاراستنی شوێنە مێژووی و کەلەپورییەکان بەھاوکاری زانکۆی سلێمانی و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان ھەنگاوی گەورەو گرنگیان ناوە بۆ پاراستنی ھەموو خانوو شوێنە دێرینەکانی شارەکە و ئەو 8 گەڕەکە مێژووییەی کە بوون بە بەشێکی زیندووی مێژووی شارستانی سلێمانی و خەڵکەکەی، ئاوات محەمەد ووتیشی: لە ماوەی ئەو چەند ساڵەدا لیژنەکە 3 ھەزار و 333 سەردانیان کردووە بۆ گەڕەک و شوێنە دێرینەکانی سلێمانی و لە ئەنجامی بەدواداچونەکانیان بەھۆی پابەند نەبوون و سەرپێچی بە پاراستنی ئەو شوێنانە 225 شوێن سزاردراون و 113 شوێنیش رووبەڕووی دادگا کراونەتەوە”.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا