سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە17ی تشرینی یەکەم، سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.

بەپێی ئاژانسی ئەسیۆشەیتت پرێس، “جۆ بادین، سەرۆکی ئەمریکا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەدوای کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئەمنی و هەواڵگری وڵاتەکەی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر و ئۆلاڤ شۆڵتز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئەنجامداو”.

ئاماژەی بەوەکرد، ئامانجی پەیوەندییەکانی جۆ بایدن گفتوگۆکردن بوو لەبارەی دۆخی فەڵەستین و ئیسرائیل و بەردەوامی ئاڵۆزییەکان.

ڕوونیکردەوە، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا نیگەرانە لە ئاڵۆزتربوونی دۆخی ئیسرائیل و فەڵەستین و ترسی هەیە شەڕەکە سەربکێشێت بۆ شەڕێکی هەرێمایەتی.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا