كۆرۆنا بوك و زاوایەكی بەگرتن دا

ئەم بابەتە 46 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس

پۆلیسی مەغریب بووك و زاوایەكی دەستگیركرد، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ئاهەنگی وێنەگرتن و خۆشی دەربڕینیان دوور لە رێنماییەكان و بەشێوەیەكی ئاشكرا بەڕێوە بردووە.

بەگوێرەی هەواڵێكی تۆڕی میدیایی سكای نیوزی عەرەبی، ئەو بوك و زاوایە پێشێلی یاسایان كردووە، چونكە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە دروستكردنی قەرەباڵغی لەو وڵاتە بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیەو هەركەسێك ئەو رێنماییانە پێشێل بكات رووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە.

بوك و زاواكە لە ناوچەی توانی باكوری مەغریب ئاهەنگەكەیان ئەنجامدا، لەسەرەتادا بەشێوەی نهێنی خزم و دۆست و هاوڕێیانیان كۆبوونەتەوە، بەڵام دواتر قەرەباڵغی دروستدەكەن و لە شوێنێكی گشتی وێنەی ئەو رۆژە خۆشەیان دەچركێنن، هەربۆیە پۆلیسی ئەو ناوچەیە بوك و زاواكە دەستگیردەكەن.

بووك و زاواكە وێنەكەیان لە تەنیشت پەیكەری كۆترێكەوە چركاندووە، كە یەكێكە لە پەیكەرە ناوازەو بەناوبانگەكانی شاری توان و لە ساڵی 1986ەوە دروستكراوە، مەبەستیان بووە ئەو رۆژەیان بەفیڕۆ نەڕوات و لەگەڵ پەیكەری ئەو كۆترەدا وێنە بگرن،.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک