عێراق زیاتر لە 400 ملیۆن دۆلار بۆ دروستکردنی بۆرییەکی نەوت لەڕێگای دەریایی تەرخان دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حکومەتی عێراق، نزیکەی 417 ملیۆن دۆلار بۆ پڕۆژەی دروستکردنی سێیەم بۆری هەناردەکردنی نەوت لەڕێگای دەریایی دابیندەکات.

باسم عەبدولکەریم، بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی بەسرە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیەی ڕاگەیاند، کۆمپانیای نەوتی بەسرە یەکەم کۆمپانیایە بودجەی عێراق بەڕێژەی زیاتر لە %75 دابیندەکات.

ئاشکاریکرد، کۆمپانیاکە پڕۆژەی ستراتیژی گەورەی بۆ ژێرخانی ئابووری و بەرهەمهێنان و هەناردەکردن هەیە.

هاوکات، کۆمپانیاکە گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیای”ڕۆیاڵ بۆسکالیس”ی هۆڵەندی ئەنجامداوە، بەمەبەستی دروستکردنی ئەو بۆرییە، کە توانای کارپێکردنی دوو ملیۆن بەرمیلی لە ڕۆژێکدا هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا