وەزیرێکی پێشوو نهێنییەک لەبارەی ڤاکسینی کۆرۆنا لە عێراق ئاشکرادەکات

پۆڵەتیک پرێس

وەزیرێکی پێشووی عێراق رایگەیاند، زانیاریان بەدەست گەیشتووە لەبارەی ئەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا لە بازاڕەکانی عێراق بەبێ چاودێری تەندروستیی دەفرۆشرێت.

حەسەن جەنابی، وەزیری پێشووی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، زانیاریمان بەدەست گەیشتووە ڤاکسینی کۆرۆنا دوور لە چاوی بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستیی دەفرۆشرێت و ئەمەش تاوانێکە بەرامبەر هاوڵاتیانی ئەم وڵاتە ئەنجام دەدرێت.

ئەو وەزیرەی پێشووی عێراق باسی لەوەشکرد، پێویستە ئەم تاوانە بەدواداچوونی بۆ بکرێت و هاوڵاتیانیش پابەندبن بە رێنماییەکانی حکومەت و وەزارەتی تەندروستیی بەتایبەتی.

پێشتریش سەرچاوەیەکی ئاگادار بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند، چەند بەرپرسێکی گەورەی حکومی و حزبی ڤاکسین لە چین دەکڕن و بەنهێنی بۆ خۆیان و خێزانەکانیان و کەسە نزیکەکانیان بەکاریدەهێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا