پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت تاڕادەیەک بەرزبووەوە و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 86 دۆلاری تێپەڕاند.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 86 دۆلار و 96 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 81 دۆلار و 35 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی خۆپیشاندانەکانی چین دژ بە ڕێکارە توندەکانی کۆرۆنا لەو وڵاتە، نرخی نەوت زۆرترین دابەزینی تۆمارکرد.