لە مەغریب منداڵێك لاسایی رەیانی كردەوە و گیانی لە دەستدا

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەك لاساییكردنەوەی چیرۆكی ڕەیانی مەغریبی، لە ڕوداوێكی كارەستباردا، منداڵێكی مەغریبی لاسایی ڕەیانی كردەوە و خۆی هەڵدایە ناو بیرێكی قوڵەوە و گیانی لەدەستدا.

میدیاكانی مەغریب بڵاویانكردەوە، ئەو منداڵە مەغیریبە تەمەنی پێنج ساڵە و خۆی هەڵداوەتە ناو بیرێكەوە كە 57 مەتر قوڵ بووە و پێی وابووە مەترسی لەسەر گیانی دروست نابێت، بەڵام دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

دوێنێ لە ڕێوڕەسمێكی فراواندا دەسەڵاتدارانی مەغریب، تەرمی ڕەیانی پێنج ساڵانیان بە خاكسپارد، دوای ئەوەی ماوەی پێنج ڕۆژ لە بیرێكدا گیری خواردبوو. ڕوداوەكە دەنگدانەوە و هاوسۆزییەكی جیهانی بۆ دروست بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا