ژمارەیەك ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر دەوام ناكەن‌و موچەش وەردەگرن

پۆڵەتیك پرێس:
ژمارەیەك ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر دەوام ناكەن‌و سەرۆكایەتی ئەنجوومەنەكەش تائێستا هیچ رێكارێكی بەرانبەر نەگرتوونەتە بەر، كە دەوام نەكردنەكە بەشێوەیەك بووە سەرۆكی فراكسیۆن هەبووە بەساڵ دەوامی نەكردووە، بەڵام موچەشی وەرگرتووە.

پێشتر ناوی هەریەكە لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، هێڤی هەیاف‌و ڕازاو شازادە بڵاوكرایەوە، كە ماوەی ساڵێكە بەشداری كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی پارێزگا ناكەن‌و تەنانەت دەوامیش ناكەن.

پۆڵەتیك پرێس بۆ ئەو پرسە بەدواداچوونێكی كردو دەركەوت، كە جگە لەو دوو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، چەند ئەندامێكی تریش هەیە، دەوام ناكەن‌و ناچنە كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنەكە.

لەو بارەوە دلێر حسێن ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لە فراكسیۆنی بزووتنەوەی گۆران بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: لە ناو پارێزگا بەشی زۆری دەوام ناكەن و زروفی كۆرۆنایان كردووە بەبیانوو.

لەبارەی دەوامنەكردنی ئەو دوو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لەفراكسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان، كە ماوەی ساڵێكە دەوام ناكەن، دلێر حسێن وتی: ڕازاو شازادە نەشتەرگەری كراوە، بۆیە مۆڵەتی وەرگرتووەـ سەبارەت بە هێڤی هەیاف، ئەو خاتوونە ئەندامی ئەنجوومەنە، بەڵام هیچ پەیوەندییەكی بەبزووتنەوەی گۆڕان نەماوە،

ئەمە لەكاتێكدایە، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، هەر ئەندامێكی ئەنجوومەن بەبێ‌ مۆڵەت، بۆ سێ‌ كۆبوونەوە بەشداری كۆبوونەوەی ئەنجوومەن نەكات، ئەوە مافی ئەندامییەتی ئەنجوومەنی نامێنێت.

ئەندامەكەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، لەبارەی بەشداری نەكردنی ئەندامانی ئەنجوومەن لەكۆبوونەوەكان، دلێر حسێن ئاشكراشیكرد، كە جگە لەو دوو ئەندامە سەرۆكی فراكسیۆن هەبووە بە ساڵ دەوامی نەكردووە، ئەندام هەبووە 6 مانگ دەوامی نەكردووە و موچەكەشی وەرگرتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا