سەدر و بارزانی پەیوەندیەكی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بارەگای بارزانی بڵاویكردەوە، لە پەیوەندییەكی تەلەفونیدا بارزانی و سەدر جەختیانكردەوە، لە هاوپەیمانێتیی ستراتیژی و بەردەوامیی هەوڵەكان بۆ خێراتركردنی پێكهێنانی حكومەتی زۆرینەی نیشتیمانی.

بارەگای بارزانی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، ئێوارەی رۆژی شەممە، موقتەدا سەدری ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتییەوە كرد، لەو پەیوەندییەدا لەسەر پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق گفتوگۆیان كرد.

لە ڕاگەیەندراوەكەی بارەگای بارزانیدا هاتووە، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جەخت لە هاوپەیمانێتیی ستراتیژی و بەردەوامیی هەوڵەكان بۆ خێراتركردنی پێكهێنانی حكومەتی زۆرینەی نیشتیمانی كرایەوە.

پەیوەندییە تەلەفۆنییەكە دوای تویتەكەی شەوی رابردووی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر و گۆڕانكارییە سیاسییەكانی ئەمڕۆ دێت، لە تویتەكەی سەدردا هاتبوو “ئەگەر كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستانی هاوپەیمانمان بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق، تەنانەت هەموو كاندیدەكان بۆ ئەو پۆستە مەرجەكانیان تێدا نییە، داوا لە پەرلەمانتارانی چاكساز دەكەم دەنگی پێ نەدەن، چونكە ئێمە لە خەمی چاكسازییداین و خوازیاری دەسەڵات و دەسەڵاتداری نین.

ئەمڕۆش رێبەری رەوتی سەدر بایكۆتی راگەیاند و بڕیاریدا تا كاتێكی نادیار گفتوگۆی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق رابوەستێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا