سزای زیندانی هەتاهەتایی بۆ ئەو كەسانە دەركرا هێرشیانكردە سەر فڕۆكەخانەی بەغدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق ئاشكرای دەكات، چوار كەس بە تاوانی ئەوەی بەشدارییان كردووە لە ئاراستەكردنی مووشەك بۆسەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا، سزای زیندانیكردنی هەتاهەتایییان بۆ دەركراوە.

ئەنجومەنەكە ئاشكرای كردووە، دادگای تاوانەكانی كەرخ، سزای هەتاهەتایی بۆ چوار تاوانبار دەركردووە، بەتاوانی ئەوەی كە لە 28ی كانوونی دووەمی 2022دا، بەشدارییان كردووە لە ئاراستەكردنی مووشەك بۆسەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا.
راشیگەیاند: كە سزاكە پشت بەست بە ماددەی چواری تیرۆر دەركراوە.

بەیانیی رۆژی هەینی، 28ی كانوونی دووەمی 2022، بە شەش مووشەك هێرشكرایە سەر بنكەی ڤیكتۆریا كە هێزەكانی ئەمریكای تێدایە لە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا و یەكێك لەو مووشەكانە بەر یەكێك لە فڕۆكە مەدەنییەكانی ناو فڕۆكەخانەی بەغدا كەوت.

رۆژێك دواتر و لە شەوی شەممە 29-01-2022 هێزێكی ئەمنی لە نزیك خورماتوو كەسێكیان دەستگیركرد بە ناوی (ئەكرەم قەیسی) و بە وتەی بەرپرسانی ئەمنی، یەكێك بوو لە هێرشكەرەكان، دواتریش سێ كەسی دیكە بە هەمان هۆكار دەستگیركران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا