بارزانی و عامری پرۆسەی سیاسی تاوتوێدەكەن

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نیوەڕۆی رۆژی دووشەممە17_1_2022 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح كرد و لە دیدارێكدا دوایین پەرەسەندنەكان و پرۆسەی سیاسی عێراق تاوتوێكرا.

بەپێی راگەیەندراوی سەرۆكایەتی هەرێم، لەو دیدارەدا دوایین پەرەسەندنەكان و كێشە و گرفتەكانی بەردەم پرۆسەی سیاسی و هەنگاوەكانی داهاتوو و هەوڵ و گفتوگۆی هێز و لایەنە عێراقییەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی فیدراڵیی عێراقیان تاوتوێ كرد.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی پرۆسە و سەقامگیریی سیاسی و چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكان بە گفتوگۆ كردەوە و هیوایان خواست لێكگەیشتنی هاوبەش لایەن و پێكهاتە عیراقییەكان كۆبكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا