سەنتەری تالاسیمیای هەولێر دەوامی تێدا ناكرێت

پۆڵەتیك پرێس:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لیژنەیەك بۆ بەدواداچوونی گرتەیەكی ڤیدیۆیی پێكدەهێنێت كە لەبارەی دەوامنەكردنی كارمەندانی سەنتەری تالاسیمیا لەو شارە بڵاوكراوەتەوە.

لە راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێردا هاتووە: دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی لە سۆشیال میدیا سەبارەت بە سەنتەری تالاسیمای هەولێر گوایە (بەڕێوەبەر و كارمەندانیان لە دەوام نین و كەموكوڕییان لە پێداویستیی پزیشكی هەیە) بۆئەم مەبەستە دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر دەستبەجێ لێژنەیەكی بۆ بەدواداچوونی پێكهێنا .

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: دوای تەواوبوونی كارەكانی لیژنەكە، ئەنجامەكەی بۆ رای گشتی بڵاو دەكەینەوە.

وەك لە گرتەڤیدیۆییەكەدا دەردەكەوێت بەرپرسی راگەیاندنی كۆمەڵەی تالاسیمیا لەناو سەنتەری تالاسیمیای هەولێر راستەوخۆیەكی كردووە و داوای بەهاناوەچوونی نەخۆشەكان دەكات و داوا لە وەزارەتی تەندروستی دەكات بێتەسەرخەت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا