نەوەی نوێ كاندیدی سەرۆك كۆماری دیاریكرد

پۆڵەتیك پرێس

جوڵانەوەی نەوەی نوێ كە خاوەنی 9 كورسی پەرلەمانی عێراقە، یەكێك لە پەرلەمانتارەكانی وەك كاندید بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق دەستنیشانكرد.

نەوەی نوێ رایگەیاندووە، رێبوار ئەورەحمان پەرلەمانتاری جوڵانەوەكەیانی وەك كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار داناوە و هاوشانی هەردوو كاندیدەكانی دیكە هەوڵی وەرگرتنی پۆستەكە دەدات.

ئەمڕۆ دواین وادەی وەرگرتنی ناوی كاندیدانی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق بوو، تائێستا زیاتر لە 40 كەس كە پێنج كەسیان كوردن خۆیان بۆ وەرگرتنی پۆستەكە كاندیدكردووە.

ئەوەی بەدیدەكرێت بەرهەم ساڵح كاندیدی یەكێتی بەهێزترین كەس بێت بۆ وەرگرتنی پۆستەكەو دووبارە بوونەوەی بە سەرۆك كۆماری عێراق.

پێشتریش نەوەی نوێ سروە عەبدولواحیدی بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆكی پەرلەمان كاندیدكرد، بەڵام شكستیهێناو نەیتوانی متمانەی زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمانی عێراق بەدەستبهێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا