پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوت جارێکی دیکە بەرزبووەوە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 76 دۆلاری تێپەڕاند.
بەپێی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 76 دۆلار و 33 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 72 دۆلار و 97 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنای گۆڕاوی ئۆمیکرۆنەوە نرخی نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی %16 دابەزینی بەخۆیەوەبینی.